گواردیۆلا: مێسی ئاژه‌ڵێكی ترسناكه و كه‌س ناتوانێت بیوه‌ستێنێت
له فێستیڤاڵێكی وه‌رزشی به ئاماده‌بوونی كارلۆ ئانچیلۆتی و ئاریگۆ ساكی شرۆڤه‌كاری تۆپی پێی ئیتاڵی، پێپ گواردیۆلا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه لیۆنێل مێسی ئاژه‌ڵێكی ترسناكه، گوتیشی: مانچێسته‌ر سیتی بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌ربژێر نییه، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌موو شتێك بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه بكه‌ین.
پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه لیۆنێل مێسی باشترین یاریزانی جیهان و مێژووه، لیۆ وه‌ك ئاژه‌ڵێكی ترسناك وایه كاتێك به‌ره‌و ڕووت بۆ ژووره‌كه‌ت دێت هیچ كه‌سێك ناتوانێت بیوه‌ستێنێت.
گواردیۆلا گوتیشی: مێسی ڕقی له شكسته و یاریزانێكی نامۆیه و به‌شێوه‌یه‌كی توندوتیژ و ترسناك به‌ره‌نگاری به‌ره‌كانی ده‌بێته‌وه، ئه‌و له نێو یاریگه باشترین خزمه‌ت به هاوكاره‌كانی ده‌كات، ئه‌گه‌ر تیپه‌كه‌شی به باشی پاڵپشتی بكه‌ن گه‌وره‌ترین جیاوازی دروست ده‌كات.
گواردیۆلا له به‌رسیڤێكدا میدیاكاراندا له باره‌ی سه‌رده‌می راهێنه‌رایه‌تی له بارسێلۆنا گوتی: بارسێلۆنا له سه‌رده‌می من باشترین پێكهاته‌ی هه‌بوو، خاوه‌نی ئه‌كادیمیایه‌كی باشی تۆپی پێ بوو، چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی به وێنه‌ی كارلێس پیۆڵ، چاڤی هێرناندێز و ئینیێستا دروست كرد، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می من خه‌زینه‌ی یانه‌كه باش بوو، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو گرێبه‌ستی گه‌وره واژۆ بكات و زیاتر پشت به یاریزانه‌كانی ئه‌كادیمیای لاماسیا به‌ست.
له به‌رسیڤێكی دیكه‌دا له باره‌ی به‌ربژێرانی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه، گواردیۆلا رایگه‌یاند كه یانه‌كانی بارسێلۆنا، ریال مه‌درید و یوڤێنتۆس به‌ربژێری سه‌ره‌كین، گوتیشی: مانچێسته‌ر سیتی مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی نییه و ئه‌زموونێكی هاوشێوه‌ی ئه‌و یانانه نییه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كاری گه‌وره بكه‌ین.