به ڤیدیۆ.. ریال مه‌درید 2 خاڵی له لالیگا له‌ده‌ستدا
یانه‌ی ریال مه‌درید دوای 3 سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك له لالیگا كه‌وته داوای یه‌كسانبوونه‌وه، كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێك له‌گه‌ڵ بلباو یه‌كسانبوون.
له گه‌ڕی چواره‌می لالیگا، یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو له یاریگه‌ی سان مامیس میوانداریی ریال مه‌دریدی كرد، له خولی 32 ئیكار مۆنیاین گۆڵی پێشكه‌وتنی بلباوی تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 63ـی گێمی دووه‌م ریال مه‌درید له رێگه‌ی ئیسكۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی ریال مه‌درید به 10 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت، له به‌رامبه‌ر بلباو به 5 خاڵ به شێوه‌یه‌كی كاتی پله‌ی چواره‌می گرتووه.
له دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ش، جۆلیان لۆپیتیخی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌م ئه‌نجامه‌ی بۆ به‌دبه‌ختی تیپه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه و رایگه‌یاند سه‌ره‌ڕای ئاستێكی به‌رز، به‌ڵام به‌خت یاوه‌ریان نه‌بووه، ئه‌گه‌رنا ده‌بوو گۆڵی زیاتر تۆمار بكه‌ن.