ئه‌م پیاوه‌ی هاوشانی مۆرینهۆ له ریال مه‌درید دره‌وشایه‌وه، له پرێمه‌رلیگ شكستی هێنا
ئیتۆر كارانكای ئیسپانی به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی له پرێمه‌رلیگ به‌فه‌رمی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مێدڵزبرۆی ئینگلیزی دوورخرایه‌وه.
یانه ئینگلیزیه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه ئه‌نجامه خراپه‌كانیان وایكرد گرێبه‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئیتۆر كارانكای راهێنه‌ری ئیسپانی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه.
مێدڵزبرۆ له دوایین 10 یاریی له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ره 43 ساڵییه‌كه هیچ سه‌ركه‌وتنێكی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، دواین سه‌ركه‌وتنی كارانكا له مانگی دیسێمبه‌ر رابردوو بوو به‌رامبه‌ر سوانزی سیتی.
له ئێستاشدا ئه‌و یانه‌یه به 22 خاڵ له خانه‌ی نۆزده‌م و پێشكۆتایی ده‌بینرێت و مه‌ترسی دابه‌زین له‌سه‌ره، له كاتێكدا ته‌نیا 11 گه‌ڕ ماوه كۆتایی به وه‌رزی ئه‌مساڵ بێت.
هاوكات مێدڵزبرۆ بریاریدا ستیڤن ئه‌جنیۆی یاریده‌ده‌ری كارانكا بكاته راهێنه‌ر و له یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش له یه‌كه‌م یارییدا رووبه‌ڕووی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌بێته‌وه.
كارانكای ته‌مه‌ن 43 ساڵ، به ره‌سه‌ن ئیسپانییه، وه‌ك یاریزان له یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو دره‌وشایه‌وه، بۆ ماوه‌ی 5 وره‌زیش یاری بۆ ریال مه‌درید كردووه، وه‌ك یاریده‌ده‌ریش له ماوه‌ی وه‌رزی 2010 تا 2013 یاریده‌ده‌ری مۆرینهۆ بوو له ریال مه‌درید، دواتر له دوای رۆیشتنی مۆرینهۆ له ریال مه‌درید، راسته‌وخۆ كارانكا ئه‌ركی راهێنانی میدلزبرۆی ئینگلیزی وه‌رگرت و یانه‌كه‌ی بۆ پرێمه‌رلیگ سه‌رخست، دوای 6 وه‌رز له راهێنه‌رایه‌تی ئه‌مڕۆ ماڵئاوایی له یانه‌كه‌ی كرد و دوورخرایه‌وه.