ئالڤێس په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی دانی ئالڤێس رێككه‌وتووه و به‌رگریكاره به‌رازیلییه‌كه به گرێبه‌ستێكی 3 ساڵه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی خانمه پیره‌كه‌ی شاری تۆرینۆ ده‌كات.
ماڵپه‌ری football Italia كه‌مێك پێشتا رایگه‌یاند كه زانیاریی ته‌واویان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئالڤێس له بارسێلۆناوه بۆ یوڤێنتۆس هه‌یه، بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئالڤێسیش 5 ملیۆن پاوه‌نده بۆ هه‌ر ساڵێك، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه له ماوه‌ی 5 رۆژی داهاتوو به فه‌رمی گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه راده‌گه‌یه‌نێرێت.
دانی ئالڤێسی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له 2008 له یانه‌ی سێڤییاوه بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا گواستراوه‌ته‌وه، له رۆژی 5ـی مانگی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت.