"ریال مه‌درید له جامی ئیسپانیا شكست به بارسێلۆنا دێنێت"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، به‌هۆی كێشه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنا، یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ریال مه‌درید ده‌توانێت به كه‌مترین ماندووبوون شكست به بارسێلۆنا بێنێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 10 ئابی 2017، پێگه‌ی رادیۆ ماركای ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا له دوای رۆیشتنی نێیمار كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ دروستبووه و تا ئێستاش له گواستنه‌وه‌ی هیچ ئه‌ستێره‌یه‌ك بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
كارگێرانی بارسێلۆنا به نیازی ئه‌وه بوون له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆ رابگه‌یه‌نن و ئاماده‌ی بكه‌ن بۆ جامی سووپه‌ری ئیسپانیا و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش له به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید شوێنی نێیمار بگرێته‌وه، به‌ڵام بارسا له‌م هه‌وڵه‌ی شكستی هێناوه، به گوێره‌ی دوایین لێدوانی یۆرگن كلۆب راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول، مانه‌وه‌ی كۆتینهۆ له لیڤه‌رپوول یه‌كلایی بۆته‌وه.
به گوێره‌ی شرۆڤه‌ی رادیۆ ماركا، بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر هێزی 4 كوچكه‌كه‌ی ریال مه‌درید (كروس، كاسێمیرۆ، مۆدریچ و ئیسكۆ) شكست ده‌هێنێت، چونكه ئه‌م یاریزانه به باشترین بارودۆخ تێپه‌ڕ ده‌بن، له به‌رامبه‌ردا بارسا هێڵێكی په‌رته‌وازه و ناجێگیری له ناوه‌راست و باڵه‌كان هه‌یه، بۆیه سه‌رچاوه‌كه پێشبینی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له دژی بارسێلۆنا كردووه.
له یاری چوونی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگه‌ی كامپ نوو، بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له كاتژمێر 21:00 به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.