"یاریزانێكی بارسێلۆنا مێسی توڕه ده‌كات"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاندرێ گۆمێزی ناوه‌راستكاری پورتوگالی یانه‌ی بارسێلۆنا به كریستیانۆ رۆناڵدۆی هاونیشتیمانی راگه‌یاندووه كه حه‌ز ده‌كات په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید بكات، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه لێدوانێكی گۆمێز بۆته هۆكاری توڕه‌كردنی لیۆنێل مێسی توڕه كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 7 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی Diario Gol ـی ئیسپانیا، لێدوانێكی ئاندرێ گۆمێزی یاریزانی بارسێلۆنای بڵاو كردۆته‌وه، كاتێك ده‌ڵێت: كریستیانۆ رۆناڵدۆی هاونیشتیمانم له لیۆنێل مێسی هاویانه‌م باشتره.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له كاتی مه‌شق و راهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال، ئاندرێ گۆمێز به كریستیانۆی راگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، گۆمێز له به‌رسیڤێكی میدیاكاراندا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ مێسی نییه، ته‌نانه‌ت له هیچ یارییه‌ك قسه و بۆچوونێكی نابه‌جێی له مێسی هه‌ست پێ نه‌كردووه.
ئاندرێ گۆمێزی 24 ساڵ، له تیپی تازه‌پێگیشتووانی یانه‌ی پۆرتۆ ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر روویكرده یانه‌ی بێنفیكا، ماوه‌ی دوو وه‌رزیش له لالیگا یاری بۆ یانه‌ی ڤالێنسیا كردووه، دوای ئاسته‌به‌رزه‌كه‌ی گۆمێز له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا، بارسێلۆنا چاوی خسته‌سه‌ر گۆمێز و هه‌ر راسته‌وخۆ دوای كۆتایی هاتنی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه گۆمێزی بۆ ریزه‌كانی گواسته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و یاریزانه نه‌یتوانیوه شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی یانه‌كه بكاته‌وه.