گۆڵپارێزی به‌رازیلی 11 په‌نجه‌ی هه‌یه
گۆڵپارێزێكی به‌رازیلی 11 په‌نجه‌ی هه‌یه و به سه‌رسامییه‌وه له میدیاكانی باسی لێوه ده‌كرێت، له لێدوانێكی میدیایی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێشتر دكتۆره‌كان پێشنیاری بڕینه‌وه‌ی په‌نجه زیاده‌كه‌یان بۆ كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 14 نۆڤێمبه‌ری 2017، ئادیسۆن لیسبۆنای گۆڵپارێزی یانه‌ی ABCـی به‌رازیلی كه له خولی پله‌سێی ئه‌و وڵاته یاری ده‌كات، ده‌ڵێت: كه‌سانێك واهه‌ست ده‌كه‌ن من به‌ختم هه‌یه و تایبه‌تمه‌ندیم له گۆڵپارێزه‌كانی دیكه زیاتره چونكه په‌نجه‌یه‌كی دیكه‌ی زیادم هه‌یه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌و بیركردنه‌وه دروست نییه.
ئادیسۆن لیسبۆنای ته‌مه‌ن 32 ساڵ ده‌شڵێت: زۆرجار له باره‌ی خۆم و بابه‌تی په‌نجه‌كانم گوێبیستی گاڵته و نوكته‌ی زۆر ده‌بم، به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌یه من كاتێك منداڵبووم، دكتۆره‌كان پێشنیاری بڕینه‌وه‌ی په‌نجه زیاده‌كه‌یان بۆ كردم، به‌ڵام دایكم رێگری كرد و رێگه‌ی نه‌دا په‌نجه‌كانم لێكه‌نه‌وه.
ئادیسۆن لیسبۆنا له‌سه‌ر ئاستی به‌رازیل ناسراوه و پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی ئاتڵێتیكۆ جۆاینس و ئاتلێتیكۆ پارانێنس كردووه، له 2016ـه‌وه روویكردۆته یانه‌ی (ئه‌ی بی سی) له خولی پله‌سێی به‌رازیل یاری ده‌كات.