به فه‌رمی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌ی قبوڵ كرد
یانه‌ی هه‌ولێر به فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا مه‌حموودی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی له خولی نایابی كوردستان قبوڵ كرد، سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێریش به كوردستان24ـی راگه‌یاند له‌گه‌ڵ چه‌ند راهێنه‌رێك له‌سه‌رهێڵن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 17 ئاداری 2019، یانه‌ی هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه به‌كۆی ده‌نگ نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵا مه‌حموودی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان قبوڵ كردووه به هۆكاری خراپی ته‌ندروستی راهێنه‌ری نێوبراو.
پشتیوان شه‌بیب، سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكدا به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه لێژنه‌یه‌كیان بۆ ده‌ستنیشانكردنی راهێنه‌رێكی نوێ پێكهێناوه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌حمه‌د شوكر سه‌رپه‌رشتی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.
پشتیوان شه‌بیب به كوردستان24ـی گوت: له ئێستادا له‌گه‌ڵ چه‌ند راهێنه‌رێك قسه‌مان كردووه و له داهاتوو چاره‌نووسی راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه له خولی نایابی كوردستان به بارودۆخێكی خراپ تێپه‌ڕ ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌ك له‌سه‌ره، له كۆی 20 یاری ئه‌م وه‌رزه، 4 بردنه‌وه، 8 به‌رامبه‌ربوون و 8 شكستیان هه‌یه و ته‌نیا 12 گۆڵیان كردووه و 26 جاریش تۆڕه‌كه‌یان هه‌ژێنراوه، له دوایین یاری له نێو یاریگه‌ی خۆیان به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك به یانه‌ی شێروانه دۆڕان.