"رۆیشتنی محه‌مه‌د سه‌ڵاح بۆ ریال مه‌درید ده‌بێته ڕاستی"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا یانه‌ی ریال مه‌درید له هاوینی داهاتوو محه‌مه‌د سه‌ڵاح بۆ ریزه‌كانی ده‌گوازێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركا كه به‌رده‌وام وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی دروست مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه ریال مه‌درید پلانی گواستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی داڕشتووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، له ئه‌گه‌ری ماڵئاواییكردنی ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان، زینه‌دین زێدان ده‌ستبه‌رداری نیوه‌ی پێكهاته‌كه‌ی ده‌بێت، دیارترینیان (ئیسكۆ، بێنزێما، كۆڤاسیچ، به‌یل و كایلۆر ناڤاس)ـه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری میسری له هاوینی 2017 به گرێبه‌ستێكی 31 ملیۆن پاوه‌ندی له یانه‌ی رۆماوه روویكرده لیڤه‌رپوول، له‌وه‌ته‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریدز كردووه 34 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان كردووه و 28 گۆڵ و 9 ئه‌سیستی هه‌بووه.