به وێنه.. زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و 3 كاریگه‌رترین یاریزانی یانه‌كه‌ی دوورخسته‌وه
زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له چامپیۆنزلیگ له دژی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند بانگهێشتی 18 یاریزانی كردووه و 6 یاریزانیشی دوورخستۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 6 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی ریال مه‌درید پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ربوونه‌وه‌ی دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا ئاشكرا كرد.
زیزۆ بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به هۆكاری جیاواز چه‌ندان یاریزانی دوروخستۆته‌وه، دیارترینیان (تۆنی كرووس، دانی كارڤاخاڵ و گاریس به‌یل)ـه، جیا له‌وه‌ش هه‌ریه‌كه له (لوكا زێدان، ڤاییخۆ و ئه‌شره‌ف حه‌كیمی) له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌كه ده‌بن.
له دوایین یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی ریال مه‌درید له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی شه‌و، میوانداریی یانه‌ی دۆرتمۆند ده‌كات.