ئاشكرا بووه كه كریستیانۆ پێش فایناڵی چامپیۆنزلیگ بڕیاری رۆیشتنی له ریال مه‌درید داوه
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ پێش فایناڵی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس بڕیاری رۆیشتنی له یانه‌ی شایانه داوه.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، 17 حوزه‌یرانی 2017، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ پێش یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ كریستیانۆ به خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی راگه‌یاندووه كه له هاوینی ئه‌مساڵ ریزه‌كانی ریال مه‌درید جێده‌هێڵێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه كریستیانۆ به ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی راگه‌یاندووه كه ئه‌م باسه به نهێنی بهێڵێته‌وه تا دوای فایناڵی چامپیۆنزلیگ.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ته‌نانه‌ت پرسی رۆیشتنی له یانه‌ی ریال مه‌درید به خانه‌واده‌كه‌شی راگه‌یاندووه و به بڕیارێكی دروستیشیان هه‌ژمار كردووه.
پێگه‌ی ئاس ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه كریستیانۆ پێیوایه حكوومه‌تی ئیسپانیا مامه‌ڵه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات و له ڕووی داراییه‌وه باجدانه‌وه سته‌می لێ ده‌كات.