ئۆبامیانگ بۆ شوێنگره‌وه‌ی نێیمار خۆی پێشكه‌شی بارسێلۆنا ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه ئۆبامیانگ ده‌یه‌وێت بۆ شوێنگره‌وه‌ی نێیمار په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 15 ئابی 2017، پێگه‌ی DonBalonـی ئیسپانیا زانیاری ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو كه ئۆبامیانگ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی بۆ گفتووكردن له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا راسپاردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بریكاری كاره‌كانی ئۆبامیانگ په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی بارسێلۆنا كردووه و داوای گفتووگۆی كردووه.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه بریكاری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه له‌سه‌ر خواستی ئۆبامیانگ داوای گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ بارسێلۆنا كردووه و به‌ڵێنیشیان به بارسێلۆنا داوه كه ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی دۆرتمۆند ده‌توانێت قه‌ره‌بووی رۆیشتنی بارسێلۆنا بكات و ئه‌و یاریزانه له‌بیر هانده‌رانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بباته‌وه.
سه‌رچاوه ئیسپانیاییه‌كه، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری دۆرتمۆند وه‌رزی رابردووش خواستی پۆشینی درێسی بارسێلۆنای پیشانداوه، به‌ڵام ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی رێگریان لێكردووه.