ئه‌مشه‌و بێنزێما ریكۆردێكی مێژوویی له‌به‌رده‌مه
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ریال مه‌دریدی جێهێشت له ئێستادا پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و یاریزانه له لایه‌ن كه‌ریم بێنزێما سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، هێرشبه‌ره فره‌نساییه‌كه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه 30 گۆڵی تۆمار كردووه و وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی دایه‌وه كه گومانیان له‌سه‌ر ئاستی دروست كرد بوو.
كه‌ریم بێنزێما هه‌شت یارییه له‌سه‌ریه‌ك له لالیگا گۆڵ بۆ ریال مه‌درید ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌ویش بتوانێت گۆڵێك له دژی خیتافی بكات، ده‌بێته خاوه‌نی ریكۆردێكی مێژوویی ته‌نانه‌ت پێشتر كریستیانۆش نه‌یتوانیوه ئه‌و ریكۆرده تۆمار بكات.
بێنزێما ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و گۆڵێك بكات ریكۆردێكی مێژووی 3 یاریزانی دیكه یه‌كسان ده‌كاته‌وه كه پێشتر ئه‌وانیش توانیویانه 9 یاری له‌سه‌ریه‌ك گۆڵ بكه‌ن.
كوینی هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی سپۆرتینگ خیخۆن له وه‌رزه‌ی 1978 ـ 1979 یه‌كه‌مین یاریزان بووه ئه‌م ریكۆرده‌ی تۆمار كردووه، دواتر له نێوان ساڵانی 1993 ـ 1994 یاریزانی یانه‌ی ریال سوسیداد (میهۆ كۆردۆ) ریكۆرده‌كه‌ی هاوتا كردۆته‌وه.
دواینجار لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا له 2010 ریكۆرده‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و له 9 یاری له‌سه‌ریه‌ك له لالیگا تۆڕی به‌رامبه‌ره‌كانی هه‌ژاند.
بێنزێمای ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له هاوینی 2009 له یانه‌ی لیۆنی فره‌نساوه به به‌های 29 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد، له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 462 یاری بۆ ریال مه‌درید كردووه، 222 گۆڵ و 123 ئاسیستی تۆمار كردووه، ئه‌م وه‌رزه‌ش به باشترین وه‌رز تێپه‌ڕ ده‌كات، به‌وپێیه‌ی له كۆی 50 یاری، 30 گۆڵ و 10 ئاسیستی كردووه، له دوایین یاریش هاتریكی بۆ ریال مه‌درید كرد.