به وێنه.. یانه‌ی زاخۆ له‌گه‌ڵ 3 یاریزانی پیشه‌گه‌ر له گفتووگۆ دایه
یانه‌ی زاخۆ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه خراپه‌ی كه له خولی نایابی عێراق تووشی بووه ده‌ستی به گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ 3 یاریزان پیشه‌گه‌ر كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 18 جه‌نیوه‌ری 2018، یانه‌ی زاخۆ له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی، ئاشكرای كردووه كه كارگێرانی یانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ 3 یاریزانی پیشه‌گه‌ر له‌گفتووگۆدان، كه یه‌كێكیان ناوی (رۆماریۆگۆرگیس) كه ته‌مه‌نی 23 ساڵه و به ڕه‌سه‌ن كورده و له هێڵی پێشه‌وه یاری ده‌كات.
یاریزانی دووه‌م، به‌رگریكارێكی رۆمانییه به نێوی (ئالینا) و یاریزانی سێیه‌میش (ئه‌حمه‌د حوسنی) هێرشبه‌ری میسرییه.
یانه‌ی زاخۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی له كۆی 9 یاری ته‌نیا 4 خاڵی كۆكردۆته‌وه و 4 یه‌كسانبوون و 5 شكستی هه‌یه و له خانه‌ی پێشكۆتایی ریزبه‌ندی خولی نایابی عێراق دێت.