یه‌كه‌مین لێدوانی فه‌رمی (یێری مینا) وه‌ك یاریزانی نوێی بارسێلۆنا
یێری مینا و بارسێلۆنا به‌فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان واژۆ كرد و یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه دووه‌م گرێبه‌ستی ئه‌م زستانه‌ی یه‌كلا كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 13 جه‌نیوه‌ری 2018، یێری مینا دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پشكنینه پزیشكیه‌كانی تێپه‌ڕاند، ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی تا ساڵی 2023 واژۆی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی بارسێلۆنا كرد.
به‌پێی راگه‌یاندنی یانه‌كه‌ش مینا گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ پێنج ساڵ به‌رامبه‌ر 11 ملیۆن و هه‌شت سه‌د هه‌زار یۆرۆیه و مه‌رجی شكاندنی گرێبه‌ستی ئه‌م به‌رگریكاره باڵابه‌رزه 100 ملیۆن یۆرۆیه.
دوای واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌شی، یێری مینا گوتی دڵخۆشم كه ده‌بمه یاریزانی بارسێلۆنا و سوپاسی سه‌رۆكی بارسێلۆنا و خێزانه‌كه‌ی كرد كه بوونه هۆكاری درووست بوونی ئه‌و ده‌رفه‌ته.
(یێری مینا) گوتیشی: هاتوومه‌ته بارسێلۆنا بۆ ئه‌وه‌ی شتی زیاتر له باره‌ی تۆپی پێ فێربم، ده‌مه‌وێـت ئه‌وه‌ی پێشتر نه‌مزانیوه له باره‌ی تۆپی پێ، بارسا فێرم بكات.
یێری له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاڵمێراسی یانه‌كه‌ی پێشووی به‌شداری سی و سێ یاری كردووه و هه‌شت گۆڵیشی تۆمار كردووه، له ساڵی 2016 له‌گه‌ڵ كۆڵۆمبیا بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری كرد و 3 گۆڵی له‌گه‌ڵ كۆڵۆمبیا كردووه.
یێری مینای ته‌مه‌ن 3 ساڵ ده‌بێته دووه‌م گرێبه‌ستی ئه‌م زستانه‌ی بارسێلۆنا دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو فیلیپ كۆتینیۆی بڕازیلی به‌رامبه‌ر 160 ملیۆن یۆرۆ له لیڤه‌رپووله‌وه گواسته‌وه ریزه‌كانی.