پێش كلاسیكۆ مه‌ترسی له‌سه‌ر یاریزانه باڵه‌فڕه‌كه‌ی بارسێلۆنا دروست ده‌بێت
جوردی ئالبای بەرگریكاری یانه‌ی بارسێلۆنا بەشداری دوایین ئاماده‌كاری و مه‌شق و راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌كه‌ی بۆ كلاسیكۆ نه‌كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 20 دێسێمبه‌ری 2017، پێگەی فەرمی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە کە بەرگریکاری باڵی چەپی یانەکەیان دوای ئەوەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ بە هۆی پێکانەوە لە خولەکی 80 یاریگای جیهێشت، تا ئەمرۆش نەیتوانیوە بەشداری لە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی بکات و بە شێوەیەکی تایبەت راهێنانەکانی ئەنجامداوە.
به گوێره‌ی میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا مەترسی لەسەر جۆردی ئالبا دروستبووه کە بەشداری یاری کلاسیکۆی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر ریال مەدرید نەکات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاكان، له ئه‌گه‌ری دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه، بارسێلۆنا چه‌كێكی كاریگه‌ر و یارمه‌تیده‌ری لیۆنێل مێسی له ده‌ست ده‌دات.
لەلایەکی دیکەوە ئاردا تۆرانی ناوەراستکاری تورکی بارسێلۆناش ئەمرۆ بەشداری لە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی نەکردووە.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 3:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ، له كلاسیكۆی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنا بكات.