تیروپشکی وەرزی نوێی خولی پلە یەکی کوردستان راکێشرا
K24- هەولێر
سەرەتای مانگی نۆڤێمبەر وەرزی نوێی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بە بەشداریی 18 یانە دەستپێدەکات، دوای ئەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری دا وەرزی 2017/2016ی خولەکە بەڕێوە نەچێت.
ئەمڕۆ شەممە (16ی سێپتێمبەری 2017) فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان رایگەیاند، وهرزی 2018/2017 ـی خولی یانه پلهیهكهكانی تۆپی پێی كوردستان، به بهشداری 18 یانه دهبێت و به شێوهی جوگرافی بهسهر سێ كۆمهڵه دابهش دهكرێن و رۆژی 2017/11/06 خولەکە دەستپێدەکات.
هەر کۆمەڵەیەک لە 6 یانە پێکدێت و یەکەمی هەر کۆمەڵەیەک بۆ قۆناخی چوارگۆشەی زێڕینی خولەکە سەردەکەوێت و باشترین دووەمیش دەگاتە ەمان قۆناخ و یاریی لەسەر سەرکەوتن بۆ ریزی یانە پلە یەکەکان دەکەن.
کۆمەڵەی یەکەم: گارە، هەڵۆ، دهۆک، ئاکرێ، کۆیە، سۆران
کۆمەڵەی دووەم: پێشمەرگەی سلێمانی، ئاڵتون کۆپری، سەورە، خاک، کفری، سولاڤ
کۆمەڵەی سێیەم: سلێمانی، ئاشتی، دەربەندیخان، سەید سادق، هەڵەبجەی شەهید، شەهیدان