مێسی ئازاری هه‌یه و هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرای كردووه كه له دوای رۆیشتنی نێیمار، مێسی هه‌ست به نیگه‌رانی و ته‌نیایی ده‌كات، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه زیزۆ له ترسی ریمۆنتادا چاودێرییه‌كی توندی مێسی ده‌كات.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 16 ئابی 2017، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كاریگه‌ری نه‌مانی نێیمار له‌سه‌ر ئاست و لایه‌نی ده‌روونی مێسی دروستبووه.
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه زێدان ئه‌مڕۆ به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یارییه‌كه ده‌كات و ترسی له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ریمۆنتادا هه‌یه.
خاڤێر گۆمێز، رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی ئیسپانیا، له وتارێكدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه زێدان و پێكهاته‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسووده رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بنه‌وه، ته‌نیا ترسیان له قاچه‌كانی مێسی هه‌یه كه جیاوازی دروست بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زیزۆ پلانێكی بۆ كۆنترۆڵكردنی مێسی داڕشتووه.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه بوونی ئه‌و ژماره گۆڵه‌ی كه مێسی له سانتیاگۆ تۆماریكردووه زیاتر مه‌ترسی له‌سه‌ر زێدان دروست كردووه، به‌وپێیه‌ی مێسی تاكه یاریزانه له مێژوودا كه 14 گۆڵی له یاریگه‌ی بێرنابیۆ كردووه.
بڕیاره كاتژمێر 12:00ـی ئه‌مشه‌و به كاتی هه‌ولێر، یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنا بكات، بارسا بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه پێویستی به بردنه‌وه به جیاوازی 3 گۆڵه.