یانەکانی پرێمەرلیگ دەرگای بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان زووتر دادەخەن

لەمەودوا پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ دەرگای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دادەخرێت

K24- هەولێر

یانەکانی پرێمەرلیگ وەکو چاوەڕێ دەکرا بڕیاریان لەسەر چەند یاسایەکی نوێی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان دا و لەمەودوا پێش دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێ، لە پرێمەرلیگ دەرگای بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان دادەخرێت.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە یانەکانی پرێمەرلیگ بە دەنگی زۆرینە بڕیاریان لەسەر داخرانی دەرگای بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ دا و لەمەودوا بەپێی یاسایە نوێیەکە، رۆژی پێنجشەممەی پێش یەکەم یاریی وەرزی نوێ کاتژمێر 17:00 بە کاتی لەندەن (19:00 بە کاتی هەولێر) دەرگای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە پرێمەرلیگ دادەخرێت. بەڵام بەگوێرەی ئەم یاسایە یانەکانەی پرێمەرلیگ لەدوای ئەو وادەیە تەنیا ناتوانن یاریزان بکڕن، ئەگینا هێشتا دەسەڵاتی فرۆشتنی یاریزانیان دەمێنێت.

بە گوێرەی یاسایە نوێیەکە هاوینی داهاتوو رۆژی 09/08/2017 کاتژمێر 19:00 بە کاتی هەولێر دەرگای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە بەریتانیا دادەخرێت.

بەندەکانی یاسایە نوێیەکەی پرێمەرلیگ
بەندەکانی یاسایە نوێیەکەی پرێمەرلیگ