به ڤیدیۆ.. بایرن میونش خۆی گه‌یانده قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی بایرن میونشن دیسان بۆ دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك شكستی به یانه‌ی بێشكتاش هێنا و بۆ قۆناخی داهاتوو په‌ڕییه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 14 مارسی 2018، له ئیستنه‌بوول یانه‌ی بێشكتاشی توركیا میوانداریی بایرن میونشنی كرد، له خوله‌كی 18ـی گێمی یه‌كه‌م تیاگۆ ئالكانتارا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ بایرن میونشن كرد، ئه‌و یاریزانه بۆ سێیه‌م وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك له قۆناخی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان له چامپیۆنزلیگ گۆڵ بۆ یانه باڤارییه‌كه ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، گوگهان گونێل یاریزانی بێشكتاش گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له خۆیان تۆمار كرد و به ته‌واوه‌تی هیچ ئومێدێكی بۆ یانه‌كه‌ی نه‌هێشته‌وه.
له خوله‌كی 59 ڤاگنه‌ر له‌ڤی به‌رازیلی تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی بێشكتاشی تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 84 ساندرۆ واگنه‌ر گۆڵی سێیه‌می بۆ بایرن كرد و یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه به (1 ـ 3) به سوودی یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه ته‌واو بوو.
بایرن میونشن هاوشانی ریال مه‌درید، رۆما، مانچێسته‌ر سیتی، سێڤییا و یوڤێنتۆس گه‌یشته قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ.