كاپێللۆ بۆ شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ ئه‌م یاریزانه بۆ ریال مه‌درید پێشنیار
فابیۆ كاپێللۆ راهێنه‌ری ئیتاڵی له دیمانه‌یه‌كدا پێشنیار بۆ یانه‌ی ریال ده‌كات كه ماورۆ ئیكاردی بۆ شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بگوازێـته‌وه.
كاپێللۆی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رادیۆی (ڕای) ئیتاڵیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هانده‌ری ماورۆ ئیكاردییه، ده‌شڵێت: ئیكاردی له نێو ناوچه‌ی سزای هاوشێوه‌ی كریستیانۆ تۆقێنه‌ره، دڵنیام ئه‌گه‌ر له نێو ناوچه‌ی پێناڵتی 3 تۆپ وه‌ربگرێت، بڕوای پێیه‌تی كه هه‌ر 3 تۆپه‌كه بكاته گۆڵ.
كاپێللۆ ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر من ئێستا راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید بام، راسته‌وخۆ ئه‌و یاریزانه‌م بۆ شوێنی كریستیانۆ ده‌گوازته‌وه، چونكه هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی تێدایه.
ماورۆ ئیكاردی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، پێشتر له ئه‌كادیمیای یانه‌ی بارسێلۆنا یاری كردووه، دواتر روویكرده سامپدۆریا، پاشان له هاوینی 2013 له یانه‌ی سامپدۆریاوه به به‌های 10 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ئینته‌ر میلان.
ئیكاردی تا ئێستا 190 یاری بۆ ئینته‌ر میلان كردووه و 112 گۆڵ و 25 ئاسیستی تۆمار كردووه.