ئەستێرەکانی ریال مەدرید دیارییەک پێشکەشی کوردستان24 دەکەن

واژوو لەسەر لۆگۆی کوردستان24 دەکەن

K24- مەدرید

ئەستێرە دیارەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی رۆژێک پێش ئەنجامدانی یارییە چارەنووسسازەکەیان لە بەرامبەر مالەگە، واژوو لەسەر درێسێکی تایبەت بە کوردستان24 دەکەن و وەکو دیارییەک پێشکەشی پەیامنێری کوردستان24ی دەکەن لە ئیسپانیا.
هەریەکە لە (کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لۆکا مۆدریچ، کاسیمێرۆ، لۆکاس ڤازکوێز، ئاسیسنیسۆ، کۆڤاسیچ، کیکۆ کاسیا، دانیلۆ، مارسیلۆ، کەریم بنێزما، کەیلۆر ناڤاس، ئالڤارۆ مۆراتا، ئیسکۆ) واژووی تایبەتی خۆیان لەسەر درێسیكی تایبەت کرد، کە لۆگۆی کوردستان24ی لەسەرە و وەکو دیارییەک پێشکەشی دێسکی وەرزشی کەنالەکەمانیان کرد.
خوان کامیللۆ، سکرتێری رۆژنامەوانی زینەدین زیدانی راهێنەری ریال مەدریدی ئیسپانی دوای کۆتایی هاتنی پرێس کۆنفرانسی ئەمڕۆ شەممە (20ی ئایاری 2017)ی راهێنەرە فرەنسییەکە سوپرایزێکی بۆ پەیامنیری کوردستان24 لە ئیسپانیا هەبوو و درێسێکی واژووکراوی دیارترین 14 ئەستێرەی مێرێنگی پێشکەشی کوردستان24 کرد.
سبەی یەکشەممە وەرزی 2016/2017ی لالیگا کۆتایی دێت و ریال مەدرید و بارسێلۆنا یاریی لەسەر ناسناوەکە دەکەن.
واژووی ئەستێرەکانی ریال مەدرید لەسەر درێسە تایبەتەکەی کوردستان24