به‌ فه‌رمی، كریستیانۆ خه‌ڵاتێكی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس به‌ده‌ستهێنا

كریستیانۆ پێشه‌نگی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ی گرت

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی به‌فه‌رمی وه‌ك باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یوڤێنتۆس ده‌ستنیشانكرا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 6 دێسێمبه‌ری 2018، ماڵپه‌ری فه‌رمی یانه‌ی یۆڤێنتۆس بڵاوی كرده‌وه‌ رۆناڵدۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانه‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌.

رۆناڵدۆ له ‌مانگی رابردوو له‌گه‌ڵ خانمه‌پیره‌كه‌ له‌ سێ یاری سێریا ئه‌ی دوو گۆلی تۆمار كرد و 2 ئاسیستیشی كردووه‌ و له ‌چامپیۆنزلیگیش گۆڵێكی كردووه‌ و گۆڵێكیشی دروستكردووه‌.

له‌ ئێستاشدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ 10 گۆڵی هه‌یه‌ و به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كریستۆف بیانتیكی هێرشبه‌ری جێنوا پێشه‌نگی گۆڵكارانیان گرتووه‌.