10 تایبهتمهندی پرێمهرلیگ له سهرجهم خولهكانی دیكه جیا كردۆتهوه
26 رۆژی بۆ فیكهی دهستپێكی وهرزی نوێی پرێمهرلیگ ماوه، لە ئێستاوە ھاندەرێکی زۆر چاوەڕێی ساتە پر جۆش و خرۆشەکانی ئهو خوله دەکات، بهوپێیهی تایبەتمەندییه جیاوازهكانی پرێمەرلیگ سەرنجی هاندهرێكی ۆزری بەلای خۆیدا راکێشاوە كه تێیدا خۆی لە ھێز و ھونەری بەرزو بڕینی جوانی یاریزانەکان دەبینێتەوە، لێرەدا ئەو تایبەتمەندیانە دەخەینەڕوو کە بۆ ھەژمارکردنی خاڵەکان دانراون.
1ـ ئەو گۆڵەی ھێرشبەرێک تۆماری دەکات لە پرێمەرلیگ ٤ خاڵی بۆ ھەژمار دەکرێت و دەچێتە سەر حسابی یاریزانەکە.
2ـ گۆڵی یاریزانێکی ناوەڕاستكار 5 خاڵی پێدەدرێت.
3ـ ھەر گۆڵێک بەرگریکار یا گۆڵپارێز تۆماری بکات بە ٦ خاڵ بۆ خەزێنەکەی ھەژمار دەکرێت.
4ـ ئەگەر یاریزانێک گۆڵێک دروستبکات ٣ خاڵی پێدەرێت.
5ـ ئهگهر گۆڵپارێز 3 لێدان بگهڕێنێتهوه خاڵێک دەچێتە سەر ھەگبەکەی.
6ـ ئەگەر گۆڵپارێز لێدانێکی سزای گەڕاندەوە 5 خاڵی بۆ زیاد دەکرێتة بەڵام ئەو یاریزانەی لێدانە سزاکەی بەھەدەر داوە 2 خاڵی لێ کەم دەکرێتەوە.
7ـ لە ئەگەری وەرگرتنی ھەر کارتێکی زەرد خاڵێک لە ھەژماری یاریزانهكه کەم دەکرێتەوە.
8ـ ئەگەر یاریزانێک کارتی سووری بە ڕوودا بەرزکرایەوە، 3 خاڵ لە ھەگبەکەی دەڕوات.
9ـ کاتێک تۆڕی تیپەکەیان بە پاکی دەھێڵنەوە، ئەوا راستەوخۆ گۆڵپارێز و بەرگریکارەکان 4 خاڵ وەردەگرن، یاریزانی ناوەڕاستیش خاڵێکی پێدەدرێت.
10- ههر یاریزانێك زیاتر لە 60 خولەک بەشداری بکات، 2 خاڵ وەردەگرێت، بەڵام ئەگەری کەمتر لە 60 خولەک یارییکردبێت، تەنھا یەک خاڵ وەر دەگرێت.
ئامادهكردنی: بارزان ئهكرهم