گهندهڵییهكی گهوره له ئۆڵمپیكی ریۆ 2016 ئاشكرا دهبێت
گهوره بازرگانێکی بهرازیلی لە پێناو بەدەستھێنانی شەرەفی میوانداریكردنی ئۆڵمپیكی ریۆ٢٠١٦ پارەی بە کورە بەرپرسێکی ئوڵمپیاد داوە.
ئهمڕۆ شهممه، 4 ئاداری 2017، رۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی ئاشکرای کردووە، (ئاڤێرتۆر سێزار مێنزێس) گەورە بازرگانی برازیلی بڕی یەک ملیۆن و پێنج سەد ھەزار دۆلاری وەکو رشوە داوە بە (لامین دیاک)ـی کوری سەرۆکی پێشووی فێدراسیۆنی جیھانی گۆرەپان و مەیدان.
ههمان سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کردووە كه بڕی پێنج سەد ھەزار دۆلاری دیکەش لە رووسیا لە حیسابی ئەو بازرگانە کاری پێکراوە.
ماوەیەکە لێکۆلینەوەکان لەسەر ئەم کەیسە دەست پێکراون و ھەروەھا لەسەر چۆنیەتی میوانداریکردنی کۆریای باشووریش لە ئۆلمپیکی ٢٠٢٠ لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.