رۆدریگێز به‌هۆی چوونی بۆ بایرن میونشن ژنه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا
رۆدریگێزی كۆڵۆمبی یاریزانی نوێی بایرن میونشن و دانیێلا ئۆسپینای هاوسه‌ری به‌فه‌رمی له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه، میدیاكانیش هاوژینی داهاتووی ناوه‌راستكاره كۆلۆمبیاییه‌كه ئاشكرا ده‌كه‌ن.
دانیێلای هاوسه‌ری خامێس رۆدریگێز له ئیسنتاگرامی تایبه‌تی خۆی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا رایگه‌یاندووه دوای 6 ساڵ له‌به‌رده‌وامی هاوسه‌رگیری نێوانیان بڕیاریاندا جیا ببنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانیان بپچڕێنن به‌هۆی ئه‌وه‌ی كچێكی ته‌مه‌ن 4 ساڵانیان هه‌یه.
خامێس رۆدریگێز له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی بڕیاریدا ماڵه‌كه‌ی له كۆڵۆمبیا بفرۆشێت، له‌به‌رامبه‌ردا دانیێلا پارێزگاری له‌و موڵكه‌ی كردووه كه له میامی ئه‌مریكا هه‌یه و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی له‌وێ بژیت.
كێشه‌ی نێوان خامێس و دانیێلا به‌شێوه‌یه‌كی روون دوای په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌و یاریزانه به بایرن میونشن ده‌ركه‌وت كاتێك خێزانه‌كه‌ی له مه‌راسیمی پێشكه‌شكردنی به هانده‌ران ئاماده نه‌بوو.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه خامیس رۆدریگێز په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری له‌گه‌ڵ (ئه‌ندریا گیریرۆی) بێژه‌ر و پێشكه‌شكاری تۆڕی هه‌واڵی RSN TVـی كه‌نه‌دی كردووه.
خامیس رۆدریگێز و دانیێلا ئۆپسینا له 2010 به فه‌رمی بڕیاری هاوسه‌رگیرییان داوه، دانیێلا خوشكی ئۆپسینای گۆڵپارێزی یانه‌ی ئارسێناڵه.