مێسی پێش كریستیانۆ كه‌وته‌وه و خه‌ڵاته گه‌وره‌كه‌ی برده‌وه
به فه‌رمی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا به 34 گۆڵ بووه گۆڵكاری ئه‌ورووپا و خه‌ڵاتی پێڵاوی زێرینی مسۆگه‌ر كرد و ناسناوه‌كه‌ی له چنگی محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌رهێنا كه له پرێمه‌رلیگی ئه‌م وه‌رزه 32 گۆڵی كرد بوو.
مێسی به وه‌رگرتنی پێنجه‌م خه‌ڵاتی پێڵاوی زێڕین ده‌بێته یه‌كه‌م یاریزان كه 5 جار ئه‌م خه‌ڵاته بباته‌وه و كه پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی ده‌كه‌وێته‌وه كه پێشتر 4 جار بووه‌ته خاوه‌نی خه‌ڵاتی پێڵاوی زێڕین.
خه‌ڵاتی گۆڵدن شوز (پێڵاوی زێرین) بۆ یه‌كه‌مجار له وه‌رزی له 1967 ـ 1968 به ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی بێنفیكا (ئۆزیبیۆ) به‌خشرا كه ئه‌وكات 42 گۆڵی كردبوو، ئه‌م خه‌ڵاته تا ئێستاش ساڵانه به گۆڵكاری سه‌رجه‌م خوله‌كانی ئه‌ورووپا ده‌به‌خشرێت، وه‌رزی رابردوو مێسی خه‌ڵاته‌كه وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه مێسی بۆ یه‌كه‌مجار له وه‌رزی 2009 ـ 2010 خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت، دوایینجار پێش مێسی خاوه‌نی ناسناوه‌كه لویس سوارێز بوو كه 40 گۆڵی له وه‌رزی 2015 ـ 2016 كرد بوو.