سه‌رۆكه عه‌ره‌به‌كه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له نێوان سانچێز و مێسی یه‌كێكیان ده‌كاته سووپرایز
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپا، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له دوو ئاراسته‌وه هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی و ئالێكسیس سانچێز خستۆته‌گه‌ڕ.
رۆژنامه‌ی میره‌ری ئینگلیزی ئاشكرای كردووه مانچێسته‌ر سیتی ئاماده‌یه ئۆفه‌ره‌كه‌ی له‌پێناو ده‌ستخستنی سانچێز بۆ 70 ملیۆن پاوه‌ند به‌رز بكاته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه به‌ریتانیه‌كه گواردیۆلا ده‌یه‌وێت تا 31ـی ئه‌م مانگه كه دواواده‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانه هه‌ر چۆنێك بێت سانچێز بگوازێته‌وه پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئارسین ڤینگه‌ری به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تیده‌كاته‌وه ده‌ستبه‌رداری ئه‌م یاریزانه چیللیه ببێت، به‌ڵام سانچێز له پێناو به‌شداریكردن له چامپیۆنزلیگ ده‌یه‌وێت رووبكاته مانچێسته‌ر سیتی.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، ئاشكرای كردووه كه شێخ مه‌نسوور زاید خاوه‌نی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه‌ی بۆ شكاندنی گرێبه‌ستی مێسی راسپاردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی چاوه‌ڕوانی گۆڕانگاری له ئیداره و پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی ده‌كات و له ئه‌گه‌ری شكستهێنان له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ره‌نگه بڕیارێكی شۆك بدات و بۆ ژێر سه‌رپه‌رشتی پێپ گواردیۆلای راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی بگه‌ڕێته‌وه.