به فه‌رمی تۆتێنهام پێكانه تۆقێنه‌ره‌كه‌ی هاری كه‌ینی راگه‌یاند
هاری كه‌ینی ئینگلیزی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی تۆتێنهام هۆتسپێرزی له‌نده‌نی تووشی پێكانێكی سه‌خت بوو.
یانه‌ی تۆتنهامی له‌نده‌نی له به‌ییاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاند، هاری كه‌ینی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌یان به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له یاریكردن دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌مه‌ش كه‌ین تاوه‌كو سه‌ره‌تای مانگی 3 ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه یاریگاكان و به‌شداریی یارییه‌كانی قۆناخی شازده‌ی یوێفا چامپیۆنزلیگ له به‌رامبه‌ر به بۆرووسیا دۆرتمۆند ناكات.
له دوا یاریی تۆتینهام له گه‌ڕی رابردووی پرێمه‌رلیگ، كه‌ین له به‌رامبه‌ر به مان یونایتد تووشی پێكان بوو، كه یانه‌كه‌ی به گؤڵێكی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی دۆڕاند،
هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه كه‌ین، به‌شداریی له مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی نه‌كردووه و بۆ ماوه‌ی دوو مانگیش له یاریكردن دوور ده‌كه‌وێته‌وه..