مێسی له پێناو مانه‌وه‌ی سوارێز شكست به گرێبه‌ستێكی بارسێلۆنا دێنێت
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، نزیكبوونه‌وه‌ی ئانتوان گریزمانی له یانه‌ی بلاوگرانا راگه‌یاند، به‌ڵام له نوێترین هه‌واڵدا، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه مێسی له‌به‌رخاتری سوارێز شكست به گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره فره‌نساییه بۆ كامپ نوو ده‌هێنێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 15 نۆڤێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی (گۆڵ)ـی ئینگلیزی رایگه‌یاند كه ده‌نگۆی هاتنی گریزمان بۆ بارسێلۆنا مێسی نیگه‌ران كردووه، به‌وپێیه‌ی هاتنی ئه‌و یاریزانه مه‌ترسی بۆ له‌قبوونی شوێنی لویس سوارێز دروست ده‌كات كه یه‌كێك له نزیكترین هاوڕێیه‌كانی مێسی له نێو یاریگه و ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت ئانتوان گریزمانی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بۆ شوێنی سوارێز بگوازێته‌وه.
له باره‌ی ئه‌م بابه‌ته، لیۆنێل مێسی هاتۆته ده‌نگ و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هاوشانی سوارێز زۆر ئاسووده‌یه، ئه‌وه‌شی گووتووه: باشتروایه بیر له گواستنه‌وه‌ی گریزمان بۆ شوێنی سوارێز نه‌كرێته‌وه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئه‌مڕۆ وێنه‌ی گریزمانی له لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌ی دابوو، جه‌ختی له‌وه كردبووه‌وه كه بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ گریزمانی ته‌مه‌ن 26 ساڵ گه‌یشتۆته رێككه‌وتن.