نێیمار داوای دەرکردنی بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ دەکات
نێیمار داسیلڤا، ئهستێرهی ئێستای یانهی پاریس سانجێرمان سکاڵایەک لە دژی یانەکەی پێشووی تۆمار دەکات و یوێفاش ئەو سکاڵایە رەت دەکاتەوە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیا، له چاپی ئهمڕۆ شهممه، 7 ئۆكتۆبهری 2017 ئاشکرای دەکات، کە نێیمار بە هۆی ئەوەی کە بەرپرسانی کەتەلۆنی شیرینی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە ساڵی رابردوو کە26 ملیۆن یۆرۆیە نەداوەتە باوکی، بهم هۆیهش سکاڵایەکی لە دژی یانەکەی پێشووی تۆمار کردووە و لەو سکاڵایەدا داوای لە بەرپرسانی یوێفا کردووە کە بەم هۆیەوە بارسێلۆنا لە جامپیۆنزلیگ دووربخەنەوە، بەڵام بەرپرسانی یوێفا ئەمرۆ وەڵامی ئەم سکاڵایەیان دایەوە و رەتیدەکەنەوە کە ئەو داوایە پەسەند بکەن و نایانەوێت بە هیچ شێوەیەک تێکەڵ بەم کێشەیەی نێوان هەردوولا ببن.
نێیمار دا سیلڤای ئهستێرهی بهرازیلی تهمهن 24 ساڵ، دوای تێپهڕبوونی 3 وهرز لهگهڵ یانهی بارسێلۆنا، له هاوینی رابردوو به بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانهی پاریس سانجێرمان.