ئه‌و قسه‌یه ئاشكرا بوو كه مۆرینهۆ به گاریس به‌یلی گوتووه
رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و ریال مه‌درید له جامی دۆستانه‌ی پاڵه‌وانان له ئه‌مێریكا زۆرترین سه‌رنجی میدیاكانی راكێشا، پێشوازییه گه‌رمه‌كه‌ی مۆرینهۆ له یاریزانه‌كانی پێشووی یانه مه‌دریدییه‌كه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ گاریس به‌یل قسه و باسی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 25 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، راستی و دروستی ئه‌و قسه‌یه‌ی ئاشكرا كرد كه مۆرینهۆ به‌ر له‌ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌یان به گاریس به‌یلی گوتووه.
مۆرینهۆ كاتێك باوه‌شی له گاریس به‌یل دا، په‌یامێكی به‌گوێی ئه‌ستێره وێڵزییه‌كه‌دا چڕپاندووه و پێی گوتووه: ئێمه تۆمان ناوێت و ناتوانین تۆ بكڕین، چونكه تۆ هه‌موو ده‌رگایه‌كت به‌ڕووی ئێمه‌دا داخستووه و ئاماده‌ی گفتووگۆكردن نیت.
ئه‌م په‌یامه‌ی خۆزێ مۆرینهۆ له كاتێكدایه، پێشتر مانچێسته‌ر یونایتد چه‌ندان هه‌وڵی بۆ گواستنه‌وه‌ی گاریس به‌یل داوه، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان شكستی هێناوه.