كریستیانۆ داواكارییه‌كی هاوشێوه‌ی مێسی له یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌یه
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید به تاكه گۆڵێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك بووه پاڵه‌وانی مۆندیالی یانه‌كان، رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا په‌یامێكی كریستیانۆیان تایبه‌ت به كارگێری یانه‌كه‌یان بڵاو كردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، پێگه‌ی (دۆن باڵۆن)ـی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی داوای له كارگێرانی یانه‌كه‌ی كردووه كه مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی بگاته ئاستێك كه شایسته بێت بۆ یاریزانێكی باشترینی مێژوو.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌م داواكارییه‌ی كریستیانۆ له ڕوانگه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆنێل مێسی سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌و پێیه‌ی ئه‌ستێره ئارجێنتینایه‌كه له كۆتاییه‌كانی مانگی رابردوو به فه‌رمی مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ زیاد كرا.
به گوێره‌ی میدیاكانی پورتوگالیش، له پێناو زیادكردنی مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی، گفتووگۆ له نێوان كریستیانۆ و كارگێرانی یانه شایانه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
كریستیانۆی 32 ساڵ، له هاوینی 2009 به گرێبه‌ستێكی 60 ملیۆن یۆرۆی له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد روویكرده ریال مه‌درید و گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2021 كۆتایی دێت.