به ڤیدیۆ.. ئه‌و قسانه ئاشكرا ده‌بێت كه مێسی به ناوبژیوانی گوتووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، ده‌قی ئه‌و گفتووگۆیه‌ی ئاشكرا كردووه كه له نێوان لیۆنێل مێسی و دامیر سكۆمینای ناوبژیوانی سلۆڤینی له یاری نێوان بارسێلۆنا و چێڵسی روویدا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 16 مارسی 2018، پێگه‌ی Sunـی ئینگلیزی گفتووگۆیه‌كانی نێوان مێسی و ناوبژیوانه‌كه‌ی یاریگه‌ی كامپ نووی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه توڕه‌بوونه‌كه‌ی مێسی له ئه‌نجامی ئه‌وه روویداوه كه چه‌ندانجار ناوبژیوانی یارییه‌كه فیكه‌ی فاوڵ بۆ بارسا لێ نه‌داوه و چه‌ندان فاوڵی نادروستیشی بۆ چێڵسی كردووه.
یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ی كه ره‌خنه له ناوبژیوان ده‌گرێت و له دژی ناوبژیوان هاته ده‌نگ لیۆنێل مێسی بوو، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه گفتووگۆیان به‌شێوه‌ی توڕه كردووه.
مێسی: تاكه‌ی بێده‌نگی به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوانه هه‌ڵده‌بژێریت؟
ناوبژیوان "به توڕه‌ییه‌وه": چیتر بێزارم مه‌كه‌ن و دووربكه‌ونه‌وه و ره‌خنه مه‌گرن.
مێسی: به‌شێوه‌یه‌كی خراپ و نه‌شیاو قسه‌م له‌گه‌ڵ مه‌كه‌ن.
یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له چێڵسی برده‌وه و خۆی گه‌یانده قۆناخی داهاتوو.