ئه‌و مادده‌یه‌ ئاشكرا بوو كه‌ یاریزانانی رووسیا خواردوویانه‌

"له‌ نێوان گێمه‌كان یاریزانانی رووسیا ماده‌ی وزه‌به‌خشیان به‌كارهێناوه‌"

رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانیا دووپاتیده‌كاته‌وه‌ یاریزانانی رووسیا له‌ یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر كڕواتیا مادده‌ی وزه‌به‌خشییان به‌كارهێناوه‌.

رۆژنامه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌ له‌ چه‌ند دیمه‌نێكی ڤیدیۆیی ده‌ركه‌وتووه‌ یاریزانانی رووسیا له ‌نێوان نیوه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر كرواتیا مادده‌ی ئه‌مۆنیا هه‌ڵده‌مژن كه مادده‌یه‌كی وزه‌به‌خشه‌ بۆ جه‌سته‌ و هه‌ناسه‌ درێژ ده‌كات، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ مادده‌كه‌ قه‌ده‌خه‌كراو نییه‌.

له‌ ماوه‌ی رابردوو چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد چه‌ند یاریزانێكی رووسیا تا ئێستا پشكنینیان بۆ نه‌كراوه‌ و گوومان ده‌كرێت مادده‌ی قه‌ده‌خه‌كراویان به‌كار هێنابێت، له‌ ئێستاش فشاره‌كان بۆ سه‌ر فیفا دروست بوون بۆ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی رووسیا بكرێت.