یاریزانێكی ئه‌ڵمانیا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو وازی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هێنا
ساندرۆ واگنەری هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن به‌هۆی ئه‌وه‌ی بانگهێشتی مۆندیال نه‌كرا بە فەرمی وازی لە یاری نێودەوڵەتی هێنا.
هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوای ئەوەی لەلایەن یواکیم لۆی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بانگهێشتی مۆندیالی 2018ـی رووسیا نەکرا، بریاریدا کە واز لە یاری نێودەوڵەتی بهێنێت.
واگنەر پێشتر تەنها 8 جار یاری بۆ هەڵبژاردەکەی کردووە و 5 گۆڵێشی کردووە و سەرەتای ئەمساڵیش بوو کە ریزەکانی هۆفنهایمی جێهێشت و پەیوەندی بە ریزەکانی بایرن میونشنەوە کردووە، ئه‌م وه‌رزه له كۆی 25 یاری له بۆندزلیگا 12 گۆڵ و 4 ئاسیستی هه‌بووه، له چامپیۆنزلیگیش به‌شداریی 3 یاری كردووه و ته‌نیا یه‌ك گۆڵی كردووه.