ڤاڵڤێردی: له هه‌موو مێژووی تۆپی پێ، یاریزانێكی هاوشێوه‌ی میسی نادۆزیته‌وه
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ، ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا ده‌ستپێكی قسه‌كانی به ستایشی مێسی ده‌ستپێكرد و گوتی: هه‌موو مێژووی جیهان بخوێنیته‌وه و هه‌موو یاریگه‌كانی جیهان سه‌یر بكه‌یت یاریزانێكی به وێنه‌ی مێسی نادۆزیته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ، دووشه‌ممه، 4 دێسێمبه‌ری 2017، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنا له چامپیۆنزلیگ گوتی: یارییه‌كه بۆ ئێمه زۆر زه‌حمه‌ته، چونكه لیسبۆنا هیوای گه‌یشتنی به چامپیۆنزلیگ ماوه و نایه‌وێت ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست بدات.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: پێكانه‌كه‌ی ئۆمتیتی درێژخایه‌ن نییه و له یارییه‌كانی داهاتوو بۆسكێتس و لوكاس دین ده‌توانن هاوكارێكی باشی هێڵی به‌رگری بكه‌ن.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: له ئێستادا تیپی یه‌كه‌می بارسێلۆنا پێویستی به یاریزانانی تیپی دووه‌م نییه، چه‌ند یاریزانێكمان له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی یاریزانه پێكراوه‌كان بگرنه‌وه.
ڤاڵڤێردی ستایشی ئاندرێ گۆمێز ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌و ناوه‌راستكاره پورتوگالییه‌كه یاریزانێكی جیهانییه و تایبه‌تمه‌ندی باشی هه‌یه، پێویسته هه‌موومان پشتگیری بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی باشترین ئاست پێشكه‌ش بكات.
له باره‌ی كارته سووره‌كه‌ی سێرخیۆ رامۆس، ده‌ڵێت: شتێكی زۆر نامۆ نابینم، ژماره‌ی كارته سووره‌كانی رامۆس ته‌نیا ئامارێكه و هیچی تر، ره‌نگه سرووشتی ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م كارتانه یه‌كنه‌گرێته‌وه، به‌ڵام له تۆپی پێ هه‌موو شتێك قابیلی روودانه.
ئایا ماسكیرانۆ له گواستنه‌وه‌ی زستانه ده‌ڕوات، ڤاڵڤێردی گوتی: تا نه‌گه‌ینه زستان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ناده‌مه‌وه.
بارسێلۆنا گه‌یشتنی بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگه‌ر كردووه، له باره‌ی به‌شداریكردنی مێسی گوتی: بێگومان سبه‌ی مێسی له یاریگه ده‌بینن.
ڤاڵڤێردی داواشی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا كرد له یارییه‌كانی داهاتوو پشوو به مێسی و ماسكیرانۆ بده‌ن، چونكه ئه‌م دوویاریزانه به‌هۆی یارییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌یان و یانه‌كه‌یان هیلاك بوون، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ مه‌ترسییه‌ك نه‌بن له مۆندیال پێویسته پشوو وه‌ربگرن.
بڕیاره سبه‌ی له كاتژمێر 22:45 خوله‌ك، بارسێلۆنا له دوایین یاری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ میوانداریی لیسبۆنا بكات، بارسا له یاری چوون به گۆڵێكی بێوه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا بوو.