ئه‌مشه‌و له پێناو نازناوێكی دیكه مێسی ده‌چێته نێو یاریگه‌ی كامپ نوو
ئه‌مشه‌و بارسێلۆنا له جامی خوان گامبه‌ر میوانداری بۆكاجۆنیۆرزی ئارجێنتینی ده‌كات.
له مانگی فێبرایه‌ری رابردوو بارسێلۆنا داوه‌تنامه‌یه‌كی پێشكه‌شی یانه ئارجێنتینه‌كه كرد بۆ ئه‌وه‌ی له 53ـه‌مین جامی خوان گامبه‌ری دۆستانه له ئیسپانیا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.
یاریی دۆستانه‌ی جامی خوان گامبه‌ر ساڵانه له بارسێلۆنا و له یاریگه‌ی كامپ ن‌و به ناوی خوان گامبه‌ری دامه‌زرێنه‌ری یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ده‌كرێت، یارییه‌كه‌ش ساڵانه به‌ر له ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خولی ئیسپانیا ده‌كرێت.
بۆكا جۆنیۆرز پێشتر پێنج جار له جامی خوان گامبه‌ر رووبه‌رووی بارسێلۆنا بووه‌ته‌وه و دوایینیان له 2008 بوو كه له‌و یارییه‌دا به گۆڵێك به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ دۆڕا، بارسا دوایین یاری له جامی خوان گامبه‌ر له ساڵی رابردوو به‌رامبه‌ر چاپیكۆنیسی بڕازیلی ئه‌نجامدا و وه‌كو رێزلێنانێك له قوربانیانی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ی ئه‌و یانه‌یه له نۆڤێمبه‌ری ساڵی 2016.
ئه‌م یارییه ده‌بێته یه‌كه‌م یاریی كه لیۆنێل مێسی رووبه‌ڕووی یانه‌ی شاره‌كه‌ی ببێته‌وه، كه پێشتر به‌رامبه‌ر یانه‌كانی ئیستۆدیانتس و ریڤه‌رپله‌یت له مۆندیالی یانه‌كان یاریی كردووه.