رۆژی وه‌رزشی كوردستان به زنجیره‌یه‌ك چالاكی ده‌ستیپێكرد
ئه‌مڕۆ شه‌ممه بۆ یه‌كه‌مجار له كوردستان به زنجیره‌یه‌ك چالاكی وه‌رزشی بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی رۆژی وه‌رزشی كوردستان درا، زیاتر له 20 چالاكی له‌سه‌ر ئاستی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان به‌رێوه ده‌چێت، له گرینگتیرن چالاكیشدا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا، له یارییه‌كی تۆپی پێی دۆستانه‌دا له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری ئه‌فسانه‌كانی پێشووی كوردستان و عێراق به یه‌ك ده‌گه‌ن.
رێكخراوی Kurdistan Sports Dayـی كه سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كانی رۆژی وه‌رزشی كوردستان ده‌كات، له دهۆك به ماراسۆنێكی بایسكیلسواری ده‌ستی به چالاكییه‌كان كرد.
پاشان پێشبڕكێیه‌كی هۆكی سه‌رشه‌خته له هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی رۆژی وه‌رزشی كوردستان ده‌ستپێده‌كات، دواتر له هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد له عه‌نكاوه یارییه‌كی تایبه‌ت به باسكه‌ی خاوه‌ن پێدوایستی تایبه‌ت به‌رێوه ده‌چێت.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆش پێشبڕكێیه‌كی یاری بۆلینگ تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌كرێت.
له دهۆك زنجیره‌یه‌ك چالاكی دیكه تایبه‌ت به كیك بۆكسێن و بلیار له رۆژی وه‌رزشی كوردستان به‌ر ێوه ده‌چێت.
له هه‌ولێری پایته‌خت ماراسۆنێك، له‌گه‌ڵ پێشبڕكێیه‌كی مه‌له‌وانی و پاڵه‌وانێتییه‌كی یاری تێنسی سه‌رزه‌وی به به‌شداریی ده‌یان وه‌رزشوان له رۆژی نیشتیمانی وه‌رزشی ده‌كرێن.
له رواندوز له رۆژی وه‌رزشی كوردستان یارییه‌كی تۆپی پێی كچان به‌رێوه ده‌چێت، له سلێمانیش یارییه‌كی تۆپی پێ ده‌كرێت، له زاخۆش پاڵه‌وانێتیه‌كی زۆرانبازی و گۆڕه‌پان و مه‌یدان به به‌شداریی ده‌یان ئاره‌زوومه‌ندانی وه‌رزشی له رۆژی نیشتیمانی وه‌رزش ده‌ستپێده‌كات.
له كاتژمێر 3:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری فێستیڤاڵێكی وه‌رزشی تایبه‌ت به رۆژی نیشتیمانی وه‌رزش ده‌ستپێده‌كات، پاشان له یه‌كێك له دیارترین پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌مڕۆ، یارییه‌كی ڕه‌گبی له‌سه‌ر یاریگه‌ی هه‌ولێر ده‌بێت.
ئه‌فسانه‌كانی كوردستان و عێراق به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له كاتژمێر 5:00ـی ئێواره بۆ یه‌كه‌مجار به بۆنه‌ی رۆژی نیشتیمانی وه‌رزشی كوردستان، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فسانه‌كانی عێراق و كوردستان له یاریگای شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری به‌یه‌ك بگه‌ن و سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانیش به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 ده‌بێت.
قه‌ته‌ر یه‌كه‌م وڵات بوو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه رۆژی وه‌رزشی تایبه‌ت به وڵاته‌كه‌ی ده‌ستنیشان كرد، له ساڵی 2012ـه‌وه زۆرترین چالاكی وه‌رزشیی له‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌درێت، جگه له قه‌ته‌ر چه‌ندان وڵاتی دیكه هاوشێوه‌ی قه‌ته‌ر رۆژێكیان دیاریكردووه بۆ رۆژی نیشتیمانی وه‌رزش.