"مانچێستەرسیتی دەبێتە پاڵەوانی وەرزی نوێی پرێمەرلیگ"
لەگەڵ نزیک بوونەوەی ساتی دەستپێکردنی پرێمه‌رلیگ، نووسینگەکانی گرەوکردن لە بڕیتانیا، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی 2017 ـ 2018ـی پرێمەرلیگ بەربژێردەکەن، ئه‌مه‌ش به پشتبەستن بەھەندێ ھۆکار و ژمارە رێژەی سەرکەوتنی ھەریانەیه‌ک بۆ بەدەستھێنانی خولەکە دیاری دەکەن.
ڕۆژنامەی "میرۆری" بڕیتانی رایگەیاندووە، کە نووسینگەکانی گرەوکردن، مانچێستەرسیتی بە پاڵێوراوی یەکەم بۆ بردنەوەی ناسناوەکە دەزانن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌كانی مانچێستەر یونایتد و چێڵسی بۆ ده‌ستخستنی بڕینی پلیتی دووه‌می ئه‌م وه‌رزه هه‌مان ده‌رفه‌تیان هه‌یه.
بە پێی ئامارەکانی گرەوکردن، تۆتێنھام جارێکی‌تر دەتوانی لە ریزبەندی چوار یانەکەی پێشەوە بێت، بەڵام ئارسێناڵ و لێڤەرپوول لە خانەکانی پێنجەم و شەشەم دەبینرێن، ناتوانن بگەنە چامپیۆنزلیگ. هه‌مان سه‌رچاوه، ھەریەک لە یانەکانی، هێدرسفیڵد تاون و بڕایتۆن و بێرنلی بۆ ماڵئاواییكردن له خوله‌كه به‌ربژێر ده‌كه‌ن.
زۆرترین چانس بۆ گۆڵکەری خولەکە لە بەرژەوەندی ھاری کینی ھێرشبەری تۆتێنھامدایە کە بتوانی زۆرترین گۆڵ تۆماربکات، لە دوای ئەوەیش لۆکاکۆی بەلجیکی دێت, لە مانچێستەر یونایتد و سێرجیۆ ئەگوێرۆ لە مانچێستەر سیتی, لە خانەی دووەم و سێیەم دێن بۆ بردنەوەی ئەم ناسناوی گوڵكه‌ری پرێمه‌رلیگ.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم