رۆناڵدۆ له باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه
رۆناڵدۆی بڕازیلی دوای تێكچوونی باری ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ی هه‌وادارانی ده‌كات.
رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل كه به دیارده ناسراوه له تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی ئه‌نفلۆنزایه‌كی توند به‌رۆكی گرتم و بۆ نه‌خۆشخانه گوازرامه‌وه، به‌ڵام دڵنیایی ده‌دات له ته‌ندروستی و ده‌ڵێت سه‌لامه‌تم.
ئه‌فسانه بڕازیلیه‌كه ده‌شڵێت: هیچ كێشه‌یه‌كم نه‌ماوه و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نه‌خۆشخانه‌ی ئیبیزا جێده‌هێڵم و ده‌گه‌ڕێمه‌وه ماڵه‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه رۆناڵدۆی بڕازیلی به‌هۆی هه‌وكردنی سییه‌كانی به‌په‌له گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه و بۆ چه‌ند كاتژمێرێك له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدا مایه‌وه.