به ڤیدیۆ.. ده‌ركه‌وتووه كه ئالڤێش شه‌ڕی به رۆناڵدۆ فرۆشتووه
له یارییه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كه‌ی قۆناخی 16ـی نێوان پاریس سانجێرمان و ریال مه‌درید، به‌ریه‌ككه‌وتنێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و دانی ئالڤێس هێنده‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له كاتی یارییه‌كه له دواوه قاچی بۆ ئازارگه‌یاند به دانی ئالڤێس به‌رگریكاری سانجێرمان درێژ ده‌كات، راسته‌وخۆ دوای ئه‌م ره‌فتاره‌ی كریستیانۆ له لایه‌ن زۆرێك له میدیاكانی جیهان به كارێكی ناوه‌رزشی وه‌سف كرا.
دواتر راستی ئه‌م رووداوه ئاشكرا بوو، ده‌ركه‌وتووه كه دانی ئالڤێسی به‌رازیلی ده‌یه‌وێت به بێزاركردنی كریستیانۆ ئه‌و یاریزانه دووچاری كارتی سوور و هه‌ڵچوون بكات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی سانجێرمان و ئالڤێس شكستی هێنا و كریستیانۆ به گۆڵێكی نایاب ریال مه‌دریدی پێشخست و دواتر به ئه‌نجامی (2 ـ 1) ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی باخچه‌ی شازاده‌كان سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی دووباره كرده‌وه و یانه پاریسییه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ ده‌ركرد.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ساتی رووداوه‌كه كه له میدیاكانی جیهان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه.