به ڤیدیۆ.. بۆیه‌كه‌مجار له كوردستان و عێراق ماراسۆنێكی بایسكلسواری به‌ڕێوه ده‌چێت
رۆژی 30ـی ئه‌م مانگه ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی بایسكلسواری بۆیه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 ده‌كرێت.
بۆیه‌كه‌مجار له كوردستان و عێراق ماراسۆنێكی بایسكلسواری به‌ڕێوه ده‌چێت و كوردستان٢٤یش سپۆنسه‌ری میدیایی ئه‌و ماراسۆنه ده‌كات، كه رێكخواری نێوده‌وڵه‌تی كۆچ به هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ماراسۆنه‌كه ده‌كات.
مه‌ودای ماراسۆنه‌كه سێ كیلۆمه‌تر و 200 مه‌تر ده‌بێت و له ترافیك لایتی كورانی عینكاوه تاكو به‌رده‌م چایخانه‌ی مه‌چكۆ ده‌خایه‌نێت، پێشبینی ده‌كرێت زیاتر له 200 كه‌س به‌شداریی بكه‌ن و هه‌ر كه‌سێك بایسكلی ده‌ست نه‌كه‌وێت و ئاره‌زووی به‌شداریكردنی هه‌بێت، بایسكلی تایبه‌تی پێده‌درێت.
ماراسۆنه‌كه دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی لێخوڕینی بایسكل له كوردستان ببێته كلتور.