کیا ئاھەنگ دەگێڕێت بە رێککەوتنی سەرپەرشتیکردنی خولی ئەورووپا UEFA

خولی ئەورووپا ٢٠٥ یانە لە ٥٥ وڵات لە سەرانسەری ئەورووپا لەخۆ دەگرێت

 "کیا مۆتۆرز" گەیشتە رێککەوتنی سپۆنسەربوونی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا UEFA، گەورەترین پێشبڕکێی تۆپی پێ بۆ پیشەگەران لە جیھاندا، بەمەش دەبێتە ھاوبەشی فەرمی پاڵەوانییەتییەکە. ماوەی رێککەوتنی سپۆنسەرایەتییەکە دەگاتە سێ ساڵ و لە سەرەتای وەرزی ٢٠١٨-٢٠١٩ و لەگەڵ یارییەکانی کۆتایی جامی ئەورووپا  UEFA لە ساڵی ٢٠٢١ کۆتایی دێت.

پێشبڕکێی UEFA Europa League بە یەکێک لە گەورەترین پێشبڕکێکانی تۆپی پێی پیشەگەران لە جیھان دادەندرێت، بەپێی رێککەوتنەکە "کیا مۆتۆرز" ھەڵدەستێت بە دابینکردنی کاروانێک لە ٩٠ ئۆتۆمۆبیل بۆ یارییەکانی کۆتایی جامی ئەورووپا UEFA لە ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ و ٢٠٢١، کە بەکاردەھێندرێن بۆ گواستنەوەی داوەران و بەرپرسان و شاندەکان و کەسایەتییە دیارەکان.  ھەروەھا کیا بانگھێشتی ھەزاران کەس لە ھاندەران دەکات بۆ بینینی یارییەکانی پاڵەوانیەتیی ئەوروپا UEF، لەوانەش ٢٠٥ کەس لە ھەوادارانی تۆپی پێی لاوان لە سەرانسەری ئەورووپا ئەوانەی کە دەتواندرێ ئامادەبکرێن بۆ رۆلگێڕان بەھەڵگرانی تۆپ لە یارییە فەرمییەکاندا و چێژوەرگرتن لەو کێبەرکێیە بەھێزەی رکابەرییەکانی پاڵەوانییەتییەکە.

ھەروەھا کیا پشت بە تۆڕێکی جیھانی لە کەناڵەکانی بازاڕکردنی ژمێرەیی دەبەستێت بۆ فراوانکردنی چوارچێوەی بڵاوەپێکردنی ئەزموونی خولی ئەوروپی، تا بگاتە ھاندەرانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیھاندا.

یۆنگ ون چۆ، جێگری یەکەمی سەرۆک و بەڕێوەبەری بازاڕکردن لە کۆمپانیای کیا مۆتۆرز، رایگەیاند: "ئەوە سەردەمێکی نوێ و سەرنجڕاکێشە بۆ ئێمە لە کۆمپانیای کیا کۆتۆرز و خولی ئەوروپی، ھەست بە خۆشحاڵییەکی گەورە دەکەین بە بەستنی پەیوەندیی ھاوبەشی فەرمی لەگەڵ ئەو خولە بۆ سێ وەرزری داھاتوو، لە کاتێکدا بەردەوامین لە پەیوەندییە بەھێزەکەمان لەگەڵ ئەو وەرزشەی کە پێشوازییەکی فراوانی جەماوەریی ھەیە، نەک تەنیا لە ئەوروپا بەڵکو لە سەرانسەری جیھاندا، کە بەشدار دەبێت لە پەرەپێدانی دیدگای کیا وەک ھێمایەکی بازرگانیی سەرنجڕاکێش و  پڕ لە گەنجییەتی و زیندوویەتی".

ھەروەھا پیتەر ویلیامز، سەرۆکی بەشی چالاکییەکان و سپۆنسەری بازاڕکاری لە  UEFA Events SA، رایگەیاند: "بەمنزیکانە وەرزی یەکەممان بەھاوبەشی لەگەڵ کیا مۆتۆرز لە خولی ئەوروپا UEFA، دەستپێدەکەین کە بەگەورەترین پێشبڕکێکانی تۆپی پێی پیشەگەری لە ئەوروپا دادەنرێت بە نوێنەرایەتیی ٢٨ وڵات لە قۆناغی کۆمەڵەکان لەو وەرزەدا. ھەروەھا پێشبڕکێکە یاریزانانی تۆپی پێ لەھەر گۆشەیەک لە گۆشەکانی جیھان لەخۆ دەگرێت، لەبەر ئەوە ئێمە لەھەوڵداین بۆ کارکردن لەگەڵ کیا لەپێناو دروستکردنی ھاوبەشییەکی بەکۆمەڵ لەگەڵ ھەواداران و ھەروەھا بەیەکەوە کار لەسەر بەدەستھێنانی ھێز دەکەین لە رێگەی رێکخستنی یەکەم پاڵەوانییەتیی جیھانی بۆ جامی وڵاتانی ئەوروپا UEFA ، کە کیا پێشکەشی دەکات و دەبێتە ھەلێکی ناوازە بۆ رەواجکردن بۆ کێبەرکێکە و بنەماکانی ھێمای بازرگانیی سەرەکیی کۆمپانیای کیا. لە ھەر وەرزێکدا پێشبڕکێکە دەگاتە ملیار بینەر لەجەماوەری تەلەڤزیۆن، کە ٤٥%یان لە دەرەوەی ئەوروپا دەژین، لەبەرئەوە رێز لە ھاوبەشەکانمان دەگرین وەک کیا مۆتۆرز کە بووە خاوەنی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە، بە فەرمی بەخێرھاتنی کۆمپانیای کیا مۆتۆرز دەکەین بۆ ناو خێزانی ھاوبەشی UEFA Europa League بۆ خولی ٢٠١٨-٢٠٢١ و خۆشحاڵین بەکارکردن بەیەکەوە بۆ پەرەپێدانی رکابەرییەکە".

ھەروەھا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا بۆ تۆپی پێ و ئەفسانەی تۆپی پێ، ھێرنان کریسبۆ، رایگەیاند: "من لەھەوادارە سەرسەختەکانی خولی ئەوروپا UEFA-م، بیرەوریی ناوازەم ھەیە لەیاریکردن لەو پێشبڕکێیە و بگرە بەرزکردنەوەی جامە بەناوبانگەکە لە ساڵی ١٩٩٩. کێبەرکێکە لە ھێزێکەوە بۆ ھێزێکی دیکە دەگوازرێتەوە و ئێستا بە پشتیوانیی کیا مۆتۆرز، ئەمەش گوڕوتینی زیاتر دەبەخشێت. ھیوای سەرکەوتن بۆ کۆمپانیای کیا مۆتۆرز و یەکێتیی ئەوروپا بۆ تۆپی پێ دەخوازم لە سەرەتای ئەو ھاوبەشییە ناوازەیەدا".

خولی ئەورووپا ٢٠٥ یانە لە ٥٥ وڵات لە سەرانسەری ئەورووپا لەخۆ دەگرێت، سەرنجی جەماوەرێکی تەلەڤزیۆنیی جیھانی بۆ خۆی رادەکێشێت کە دەگاتە ملیار بەشداربوو لە سەرجەم یارییەکاندا. قۆناغی کۆمەڵەکان بۆ وەرزی داھاتوو لە ٢٠ی سێبتێمبەری ٢٠١٨ دەستپێدەکات، ھەرچی قۆناغی پاڵاوتنی سەرەتاییە (لەسەر بنەمای دەرچوونی دۆڕاو) لە ١٤ی فبرایەری ٢٠١٩ دەستپێدەکات. یاریی کۆتاییش لە یاریگەی ئۆلۆمپی لە باکۆ رۆژی ٢٩ی مایۆی ٢٠١٩ ئەنجام دەدرێت، ھەروەھا کیا-ش چەندین چالاکیی دیکە ئەنجام دەدات بۆ ورووژاندنی زیاتر و دابینکردنی ئەزموونی دەگمەن بۆ ھەوادارانی تۆپی پێ لە سەرانسەر جیھاندا.