به ڤیدیۆ.. ماوریسیۆ ساری گڕی له پرێمه‌رلیگ به‌ردا
له گه‌ڕی پێنجه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی چێڵسی پێنجه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد، كاتێك گۆڵبارانی یانه‌ی كاردیف سیتی كرد و یارییه‌كه‌ی به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك برده‌وه.
له خوله‌كی 16 سلێمان بامبا گۆڵی پێشكه‌وتنی كاردیفی تۆمار كرد، دواتر هازارد له خوله‌كی 37 ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
ئه‌ستێره به‌لجیكایه‌كه پێش ئه‌وه‌ی فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدرێت گۆڵی پێشكه‌وتنیشی تۆمار كرد.
له 10 خوله‌كی كۆتایی گێمی دووه‌م، رۆژه خۆشه‌كه‌ی هازارد ده‌ركه‌وت، كاتێك له خوله‌كی 80 به لێدانی پێناڵتی هاتریكی تۆمار كرد.
دوای تێپه‌ڕبوونی 3 خوله‌ك به‌سه‌ر ئه‌م گۆڵه، ویلیان گۆڵی چواره‌می بۆ یانه له‌نده‌نییه‌كه زیاد كرد.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی چێڵسی كۆی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول به 15 خاڵ هاوتا كرده‌وه، به‌ڵام به جیاوازی گۆڵ گه‌ڕایه‌وه پێشه‌نگی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ.