پسپۆرێكی ناوبژیوانان له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی نێوان رامۆس ئه‌سپاس بۆچوونێكی جیاوازی هه‌یه
شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی ناوبژیوانان له رۆژنامه‌ی ماركا بۆچوونێكی جیاوازی له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی نێوان رامۆس و ئه‌سپاس هه‌یه و پێیوایه ناوبژیوان كه‌وته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره و سته‌می له سێلتا ڤیگۆ كرد.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ی 18 ئایاری 2017، ئه‌ندۆخار ئۆلیڤه‌ری پسپۆڕی ناوبژیوانان بابه‌تێكی شیكاری بۆ لێدانه سزایه‌كه‌ی رامۆس و كارته سووره‌كه‌ی ئیاگۆ ئه‌سپاسی هێرشبه‌ری سێلتا ڤیگۆ بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه‌ی ئه‌سپاس له نێو ناوچه‌ی سزای ریال مه‌درید لێدانێكی سزای دروست بوو.
نووسه‌ر كه پێشتر ناوبژیوانێكی نێوده‌وڵه‌تی بووه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌سپاسی هێرشبه‌ری سێلتا ڤیگۆ هیچ نماییشێكی به ئه‌نقه‌ستی نه‌كردووه و شایسته‌ی كارتی سوور نه‌بووه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بوو ناوبژیوان كارتی زه‌رد بداته رامۆس و فیكه‌ی لێدانی سزاش له به‌رژه‌وه‌ندی سێلتا لێ بدات.
یانه‌ی ریال مه‌درید له میانه‌ی یارییه‌كی دواخراودا به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكستی به یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ هێناو به 90 خاڵ لوتكه‌ی لالیگای له بارسێلۆنا وه‌رگرته‌وه، بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌ش ته‌نیا پێویستی به یه‌ك خاڵه و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش ده‌بێته میوانی یانه‌ی مالاگا.