كریستیانۆ هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی رۆدریگێزه له خێزانه‌كه‌ی
میدیاكانی بریتانیا نهێنی جیابوونه‌وه‌ی رۆدریگێز له خێزانه‌كه‌ی بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌گه‌ڕێننه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه خانمێكی رووسی بۆ رۆدریگێز رازیكردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 18 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه خامیس رۆدریگێز له‌سه‌ر داوای كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ژنه‌كه‌ی جیابۆته‌وه و له به‌رامبه‌ردا خانمه نماییشكارێكی رووسی بۆ رازیكردووه.
خامیس رۆدریگێز و دانیێلا ئۆپسینا له 2010 به فه‌رمی بڕیاری هاوسه‌رگیرییان داوه، دانیێلا خوشكی ئۆپسینای گۆڵپارێزی یانه‌ی ئارسێناڵه، به‌ڵام له هاوینی رابردوو به فه‌رمی ئه‌م دووانه له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه.
دانیێلای هاوسه‌ری خامێس رۆدریگێز پێشتر له ئیسنتاگرامی تایبه‌تی خۆی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا رایگه‌یاندووه دوای 6 ساڵ له‌به‌رده‌وامی هاوسه‌رگیری نێوانیان بڕیاریاندا جیا ببنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوانیان بپچڕێنن به‌هۆی ئه‌وه‌ی كچێكی ته‌مه‌ن 4 ساڵانیان هه‌یه.
دوای ئه‌م ڕووداوه، ئێستا به گه‌رمی باس له په‌یوه‌ندی نێوان خامیس رۆدریگێز له‌گه‌ڵ (هێلگا لۆڤێكاتی) ده‌كه‌ن كه یه‌كێكه له ناسراوترین نماییشكاره‌كانی رووسیا، باس له‌وه‌ش كراوه كه ئه‌م دووانه به‌هۆی كریستیانۆ یه‌كتریان ناسیوه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه په‌یوه‌ندی نێوان كریستیانۆ و خامیس رۆدریگێز تا ئێستاش له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدایه، له ماوه‌كانی رابردوو هاوشانی یه‌كتر به‌شداریی ئاهه‌نگی رۆژی له‌دایكبوونی هاوڕێیه‌كیان كردووه و له‌وێ كریستیانۆ پشتگیری خۆی بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچه رووسییه‌كه بۆ دووپات كردۆته‌وه.