مێسی 2 جار گرێبه‌ستی گرانبه‌های یوڤێننتۆسی ره‌ت كردۆته‌وه
به گوێره‌ی ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی كه‌ته‌لۆنیا لیۆنێل مێسی تا ئێستا 2 جار گرێبه‌ستی فه‌رمی یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتاڵیای ره‌ت كردۆته‌وه.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی یوڤێنتۆس 2 جار گرێبه‌ستی گرانبه‌های پێشكه‌شی بارسێلۆنا كردووه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له لیۆنێل مێسی، به‌ڵام هه‌ردووجاره‌كه ئۆفه‌ره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ستێره ئارجێنتینایه‌كه ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
جاری یه‌كه‌م له 2015 دوای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا له فایناڵی چامپیۆنزلیگ شكستی به یوڤێنتۆس هێنا، راسته‌وخۆ یانه‌ی خانمه پیره‌كه به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها بۆ كڕینی مێسی په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی له لایه‌ن لیۆ شكستی هێنا.
جاری دووه‌م، دوای ئه‌وه‌ی مێسی له فایناڵی كۆپا ئه‌مریكا له 2017 تووشی شكست هات و نه‌یتوانی یه‌كه‌م ناسناو بۆ وڵاته‌كه‌ی بباته‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ ئیسپانیا، یوڤێنتۆس به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی مێسی نارده بارسێلۆنا، به‌ڵام به‌ده‌ستبه‌تاڵی و نیگه‌رانی گه‌ڕایه‌وه تۆرینۆ.