به ڤیدیۆ.. "ناوبژیوانه‌كانی لالیگا له خۆشی شكستی ریال مه‌درید ئاهه‌نگ ده‌گێرن"
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ریال مه‌درید گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هی ژووری ناوبژیوانانی سیسته‌می ڤار بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا به ڕوونی دیاره كه ناوبژیوانه‌كان خۆشحاڵی ده‌رده‌بڕن به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆڵی له ریال مه‌درید كردووه.
ڤیدیۆیه‌كه له پێگه‌ی ئاس و ماركای ئیسپانیاش بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه تێیدا له یاری نێوان ئیبار و ریال مه‌درید له گه‌ڕی سێزده‌یه‌می لالیگا كاتێك یارییه‌كه به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئیبار كۆتایی هات.
له‌و یارییه‌دا هه‌ریه‌ك له مۆنێرا و مۆنتیرۆ كه دوو ناوبژیوانی لالیگان كه له ژووری سیسته‌می ڤار بوون كاتێك ئیبار گۆڵی دووه‌م ده‌كات ته‌وقه‌ی خۆشی ده‌كه‌ن.
هه‌مان ئه‌م ناوبژیوانانه به‌رپرسیاریه‌تی سیسته‌می ڤاریان له‌ئه‌ستۆ بوو له یاری نێوان ریال مه‌درید و ریال سوسیداد كاتێك له‌و یارییه‌ش ریال مه‌درید به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ تووشی شكست بوون.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی نزیك له ریال مه‌درید، ئه‌م دوو ناوبژیوانه دوژمنی سه‌رسه‌ختی ریال مه‌دریدن.
الموقع الرسمي ينشر تسجيلاً سابقاً وصفه "بالفضيحة" بعد أن قام حكم مباراة الامس مونويرا مونتيرو بالفرح لإحتسابه هدف سابق لـ ايبار ضد ريال مدريد ، الحكم كان قد ألغى الهدف و لكن الـ VAR تدخل و "احتفل" كذلك حينها ! pic.twitter.com/9GvFYSYphY
— شبكة RM4Arab (@RM4Arab) January 7, 2019