كریستیانۆ گه‌وره‌ترین پشتیوانی له ریال مه‌درید له‌ده‌ستدا
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، ئاشكرای كردووه كه په‌یوه‌ندی نێوان كریستیانۆ و رامۆس تێكچووه، ئه‌م هۆكاره‌ش ئه‌وه‌ندی دیكه ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌ی ناچار كردووه كه بیر له رۆشتن له یانه‌ی شایانه بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 16 نۆڤێمبه‌ری 2017، رۆژنامه‌ی ماركای له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌هۆی لێدوانه دژبه‌یه‌كه‌كانیان په‌یوه‌ندی نێوان كریستیانۆ و رامۆس تێكچووه.
كریستیانۆ له لێدوانێكی میدیایی، ده‌ستپێكه لاوازه‌كه‌ی خۆی له لالیگا و ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه‌ی بۆ فرۆشتنی یاریزانه یه‌ده‌ده‌گانی هاوشێوه‌ی خامیس رۆدریگێز، مۆراتا و ماریانۆ دیاز گه‌ڕاندبووه.
به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كه‌ی كریستیانۆ، كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید، سێرخیۆ رامۆس له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕه‌تی كردبووه‌وه كه هۆكاری ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به فرۆشتنی یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان بووبێت، ئه‌م بۆچوونه‌ش له لایه‌ن كریستیانۆ به دژایه‌تی لێكدراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا، له ئێستادا سێرخیۆ رامۆس هاوشێوه‌ی ئیكه‌ر كاسیاسی گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌كه، سه‌ركرده و ره‌مزی یانه‌ی ریال مه‌دریده و ته‌مسیلی سه‌رۆك و ده‌سته‌ی گشتی و ئه‌ندامانی یانه‌كه ده‌كات له نێو یاریگه و ژووری جلگۆڕین، بۆیه كریستیانۆ به‌هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی پشتگیری رامۆسی له‌ده‌ستداوه، ره‌نگه ئه‌م بارودۆخه رۆیشتنی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه له هاوینی داهاتوو خێراتر بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێشتر هه‌مان رۆژنامه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌شێك له یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید داوایان له سه‌رۆكی یانه‌كه‌یان كردووه ده‌ستبه‌رداری كریستیانۆ بن، له هه‌مان كاتیشكدا كریستیانۆ جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه نایه‌وێت له داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێبكرێته‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت، پێش ئه‌و ماوه‌یه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.